لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو هاوسەر بەیەکیان دادا بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە بێت.
پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی دوێنێ لەسەر رێگەی هەولیر پیرمام لەدەروازەی شاری زێڕین دوو ئوتومبێلی تایبەت لەجۆرەکانی جێڵی و یارس) پێکیان دادا، لەئەنجامی رووداوەکەدا هیچ زیانی گیانی نەبوو، بەڵام زیانی ماددی لێکەوتەوە.
لەکاتی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەرکەوت کەهەردوو شوفێر ژن ومێردی یەکترن و کێشەی کۆمەڵایەتیان هەبووە پێشتر، دوێنێ کاتێک پیاوەکە چۆتە ماڵ بۆ بینینی مناڵەکانی دووبارە کێشە لەنێوانیان دروست بووە و لەئەنجامدا ئافرەتەکە لەماڵ چووتە دەرەوە بۆ چونە بنکەی پۆلیس بۆ سکاڵا نوسین و پیاوەکەش هەوڵی داوە کە رایبگرێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە بۆیە هەوڵی دابوو بەئوتومبێل بشکێنێتەوە سەری بۆ راگرتنی و لەئەنجامدا خۆی کێشابو بەدواوەی لای شوفێری ئوتومبێلەکەی هاوسەری وە وایکردبوو کۆنترۆڵ لەدەستبدات.
لەدوای رووداوەکەش هەردولا لەسەر کێشەکانیان بەردەوام بوون و شوفێرە ئافرەتەکە سەرەڕای کێشەکانی پێشوتری داوای قەرەبووی زیانەکانیشی کرد کەبەر ئوتومبێلەکەی کەوتبوو، و بۆیەکلایی کردنەوەی کێشەکەش سکاڵا تۆمارکرا لەبنکەی پۆلیسی پیرزین.