هۆکارەکانی رەقبوونی دەماری خوێنبەرەکان

تەندروستی 14/09/2020

Alternate Text

رەقبوونی دەماری خوێن، نەخۆشیەکە توشی بۆریەکانی خوێن دەبێت (خوێنبەرەکان) بە جۆرێک کە تۆپەڵی نیشتوو لەسەر رووی ناوەوەی خوێنبەرەکان ئەنیشێت، ئەم تۆپەڵە نیشتووەش بەزۆری پێک دێت لە چەوریەکانی خوێن ، کالیسیۆم، ماددەکانی تری خوێن هەندێک لە پێکهاتەکانی خوێن.

بەتێپەڕبوونی کات ئەم تۆپەڵە نیشتووە ئەبێتە هۆی رەقبوون و تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان، ئەمەش رێگرە لەبەردەم گەیشتنی بڕی پێویستی خوێن و ئۆکسجین بۆ بەشەکانی لەش.

نیشانەکانی:
بە گشتی و لەسەرەتادا ئەم نەخۆشیە هیچ نیشانەیەکی نیە، تا ئەو کاتەی ئەبێتە هۆی تەسکبوونەوەیەکی زۆر و گیرانی خوێنبەرەکان، بەزۆریش وەک حاڵەتی کت و پڕ دەردەکەوێت.

۱.گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ ئەبێتە هۆی سەکتەی دڵ.
۲.گیرانی شاخوێنبەری مل و مێشک کە دەبێتە هۆی سەکتەی مێشک.
۳.گیرانی خوێنبەرەکانی دەست و قاچ کە دەبێتە هۆی ئازار و سڕبوون و وشکبوونەوەی دەست یان قاچ یان هەوکردن.

هۆکارەکانی :
۱.ناڕێکی لە چەوریەکانی خوێن.
۲.نەخۆشی شەکرە(بەتایبەت ئەگەر جێگیر نەبێت)
٣.بەرزی پەستانی خوێن.
٤.جگەرە کێشان.
٥.قەڵەوی.
٦.وەرزش نەکردن.
۷.هەبوونی نەخۆشی درێژ خایەن وەک سستی گورچیلە.
٨.خواردنی نا تەندروست.
۹.زۆری تەمەن بۆ پیاوان ٤٥ ساڵ ، بۆ ئافرەتان ٥٥ ساڵ.
۱۰.هۆکاری بۆماوەیی.

سەرچاوە/ دکتۆر عثمان جلال صاحب هەوارمی ، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی، دکتۆرا (بۆرد) لە نەخۆشیەکانی هەناوی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا