کاتی گەیشتنی پرۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمان ئاشکرابوو

عێراق 14/09/2020

Alternate Text

سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمان عێراق ئاشکرای دەکات، سەرەتای هەفتەی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجە دەگاتە پەرلەمان.

هەیسەم جبوری، لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی ئەلعێراقییە رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ دەگاتە پەرلەمان، و حکومەت بەڵێنی داوە لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١یش بنێرێت.

روونیشیکردووەتەوە، بودجەی ساڵی ٢٠٢٠، بە رێژەی ٦٥٪ توشی کورتهێنان بووە.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکرد، بە شێوەیەکی بەرچاو موچەی فەرمانبەران زیادی کردووە و قورسایی لەسەر بودجە زیادکردووە، بە شێوەیەک لەساڵی ٢٠٠٣، موچەی فەرمانبەران تەنها شەش ملیار دۆلار بووە، بەڵام تا ئەمساڵ گەیشتووەتە ٥٠ ملیار دۆلار.

جەختیلەوەشکردووە، لە ئێستادا باجی هەڵەکانی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی دەدەین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا