لە شاری کەرکوک باوکێک بۆ ماوەی هەشت ساڵ دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی و هەوڵ دەدات دەستدرێژی بکاتە سەر کچێکی دیکەشی.
بەشێک لە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، ئەفسەرێکی خانەنشین بە پلەی نەقیب کە تەمەنی ٤٨ ساڵە و خەڵکی حەویجەیە و دانیشتووی شاری کەرکوکە ماوەی ٨ ساڵە دەستدێژی دەکاتەسەر کچەکەی و لە تەمەنی لە ۱۰ ساڵی کردوێتی بە ژن.
روونیشیان کردووەتەوە، ماوەیەک پێش ئێستا کچەکە هەوڵی خۆ کوشتنی داوە و ویستوویەتی لەسەر یەکێک لە پردەکانەوە خۆی فڕێبداتە خوارەوە، بەڵام پۆلیس رێگری لێدەکەن و بەو هۆیەوە تاوانەکە لای پۆلیس ئاشکرا دەکات.
ئاشکراشیان کردووە، دوای ئەوەی باوکەکە دەستگیر دەکرێت لە پێش دادوەدی لێکۆڵینەوە دانی بەتاوانەکەیداناوە.