سەرۆکی نوێی ژاپۆن هەڵبژێردرا

جیهان 14/09/2020

Alternate Text

پارتی فەرمانڕەوای ژاپۆن، بە زۆرینەی دەنگ یۆشیهیدا سوگا بە سەرۆک بە سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتەکەیان هەڵبژارد.

 

ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی ئەیلول،  پارتی  دیموکراتی ئازادی فەرمانڕەوای ژاپۆن، دەستی بە پرۆسەی دەنگدان کرد بۆ هەرسێ کاندیدی سەرۆکایەتی وڵاتەکە و جێگرتنەوەی شینزۆ ئابی سەرۆکی دەستلەکارکێشاوە.

 

لە پرۆسەی دەنگدانەکدا یۆشیهیدا سوگا، سکرتێری پێشووی شینزۆ ئابی، و یەكێک لە کەسایەتییە نزیکەکان لێی توانی زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنێت و ببێتە سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتەکە.

 

سوگا، تەمەن ٧١ ساڵ، کوڕی جوتیارێکی ژاپۆنە، پێشتر بە کەسایەتییەکی نزیک لە ئابی ناسرابوو، لەپشت بەشێکی زۆر لە رێککەوتن و بڕیارەکانییەوە بووە، لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران لە پۆستەکەی بەهۆی دۆخی تەندروستییەوە، زۆرینەی بۆچونەکان پێیان وابوو شوێنەکەی دەگرێتەوە.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا