هەر خێزانێكی کەمدەرامەت بەم بڕە پارەیە هاوکاری دەکرێت

کوردستان 14/09/2020

Alternate Text

وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم  رایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتودا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی ئەو ١٠٠ بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان دانراوە.

كوێستان محەمەد، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "پارەی هاوكاری خێزانە کەمدەرامەتەکان كە بڕی ١١٤ ملیار دینارە، بۆ هەر خێزانێك بڕی ١٠٠ هەزار دینارە و بۆ یەکجارە، پڕۆژەشمان هەیە ئەمە بکرێتە هەمیشەیی".

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم ئاشکرایکرد، پارەکە خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی کار و لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت کە ١٤٠ هەزار خێزان لێی سودمەند دەبن.

كوێستان محەمەدئاماژەی بەوەشکرد، "بۆ سیستەمی چاودێری كۆمەڵایەتی وا بڕیارە لیژنەكانی وەزارەتی کار سەردانی ئەو ماڵانە بكەن كە هاوكاری حكومەت وەردەگرن بۆ ئەوەی كەسانی شیاو پارەكەیان بۆ بكرێتە هەمیشەیی و بەردەوام سودمەندبن لەو بڕە پارەیە".

وەزارەتی کاری هەرێم دەیەوێت لەڕێگەی سیستمێکەوە بەناوی چاودێری کۆمەڵایەتی لە کەمدەرامەتی ئەو خێزانانە بکۆڵێتەوە و دوای ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا مانگانە بە بڕە پارەیەک هاوکاری بکرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا