بە بڕیاری مستەفا کازمی، گۆڕانکاریی لە چەند پۆستێکی باڵای عێراقدا کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی ئەیلول مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاری گۆڕانکاریی لە چەندین پۆستی باڵادا دا و عەلا جەوادی وەک سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و فالح یونس وەک بریکاری دەزگای ئاسایشی نیشتمان و سوها داوود وەک سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەستنیشانکرد.
هاوکات هەر ئەمڕۆ مستەفا کازمی، منهەل عەزیزی وەک پارێزگاری بەغدا و سالم جەواد وەک بەڕێوەبەری بانکی بازرگانی و خالید عوبێدی وەک بریکاری کاروباری ئۆپەراسیۆن لە دەزگای هەواڵگری و مستەفا غالب وەک پارێزگاری بانکی نیشتمانی دەستنیشانکرد.
هەر لەچوارچێوەی گۆڕانکارییەکاندا، حەسەن حەلبووس بووە سەرۆکی دەستەی کاخەزە داراییەکان، سامی مەسعودی بووە سەرۆکی دەستەی حەج و عەمرە لە عێراق.
پێشتریش مستەفا کازمی گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی دیکەدا کردبوو.