لەماڵێکی گەڕەکێکی شاری هەولێر، هەزار و ٥٠٠ پارچە چەک دەستی بەسەردا گیرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی ئەیلول ئاسایشی هەولێر، لە ماڵێکدا لە گەڕەکی هەولێری نوێ لە شاری هەولێر، دەستیان گرت بەسەر هەزار و ٥٠٠ پارچەی چەک کە زۆرینەیان دەمانچەن.
لە ئێستادا ئاسایش دوو کەسی بە تۆمەتی بە قاچاخهێنانی ئەو پارچە چەکانە دەستگیرکردووە، لێکۆڵینەوەکانیش لە رووداوەکە بەردەوامن.