بەهۆی هەڵەیەکی تویتەرەوە بەکارهێنەرانی دڵخۆش دەبن و وا دەزانن خزمەتگوزاری نوێی راگەیاندووە.
یەكێک لە بەکارهێنەرانی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی وەڵامی تویتێکی داوەتەوە، دواتر توانیویەتی بیسڕێتەوە و جارێکی دیکە وەڵامەکەی بنوسێتەوە.
جاک دوسی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تویتەر، لە وەڵامی ئەو بەکارهێنەرانەدا، داوای لێبوردنی کردووە و رایگەیاندووە بەهۆی هەڵەیەکەوە روویداوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ماوەیەک لەمەوبەر تویتەر خزمەتگوزاری چاککردنی هەڵەی وەڵامی توتیتەکانیان راگەیاند.