ئامارى توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد

کوردستان 14/09/2020

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٧٥٤ توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ٢٤ توشبوش گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی توشبوانیش بۆ ٣٧ هەزار و ٣١٠ کەس بەرزبووەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ٧٥٤ توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە گوێرەی پارێزگاکان بەم جۆرە بوە، هەولێر ٢١٦ توشبو، سلێمانی ٩٩ توشبو، هەڵەبجە ٣٨،  راپەڕین ١٢٧ ، گەرمیان ٢٧ توشبو و لە دهۆکیش ٢٤٧ توشبوی نوێ تۆمارکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ماوەیەدا ٦٤٦ توشبوی پەتاکە چاکبونەتەوە و ٢٤ توشبوش گیانیان لەدەستداوە کە بە گوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیە بوە، هەولێر ٣ کەس، سلێمانی ١٢ کەس،  دهۆک ٨ کەس و لە ئیدارەی گەرمیانیش ١ توشبوو گیانی لەدەستداوە.

تائێستا لە هەرێمی کوردستان ٣٧ هەزار و ٣١٠ کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش ٢٣ هەزار و ٧٤٦ کەس چاکبوونەتەوە و هەزار و ٣٦٤ توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا