شەقام و رێگاوبانەکانی شاری سلێمانی نۆژەند دەکرێنەوە و وتەبێژی
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانیش ڕونکردنەوە دەدات.
سەردەشت رەفیق وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی لە لێدوانێکی
تایبەتدا بە (BMC)راگەیاند" لە ئیستادا دەستمان کردووە
بە نۆژەندکردنەوەی ئەو شەقامانەی کە چاڵوچۆڵی زۆریان تێدایە و سەرجەم ئەو شەقامانە
نوێ دەکەینەوە".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو" لە ئێستادا بەشێکی زۆری شەقامەکان تەواو
بووە و کارکردن لە شەقامەکاندا بەردەوامی دەبێت و سەرجەم سەقامەکان ئەوانەی کە چاڵوچۆڵیان تێدایە چاک دەکرێت".
جەختیشیکردەوە، شارەوانی سلێمانی لە پێناو کەمکردنەوەی ڕوداوەکانی هاتووچۆ
و سەلامەتی هاوڵاتیان ئەو شەقامانە نۆژەند دەکاتەوە و لە ئێستاشدا کارەکانی
بەڕێوەبەرایەتیەکە لە گەرەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی بەردەوامی هەیە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ساڵانە بە هۆی روداوەکانی هاتوچۆوە لە شارەکانی
هەرێمی کوردسان ژمارەیەک هاوڵاتی دەبنە
قوربانی و بەشێکی ئەو ڕوداوانەش بۆ خراپی رێگەوبانەکان دەگەڕێننەوە.