Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دوو بکوژی ھاوڵاتییەک دەستگیرکران

کوردستان

بینراو 33

پێش 1 هەفتە

Alternate Text

دوو بکوژی ھاوڵاتییەک لەبازگەی سماقوڵی دەستگیرکران کە له‌دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ به‌غداد به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 406 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی داواکراوبون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردۆتەوە، دوو بکوژی ھاوڵاتییەک لەبازگەی سماقوڵی دەستگیرکران کە له‌دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ به‌غداد به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 406 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی داواکراوبون.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو، ھەردو تۆمەتبارەکە، به‌هاوكاری‌ بازگه‌ی‌ سماقوڵی‌ سه‌ر به‌ئاسایشی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركران.

لەئێستادا ھەردوو تۆمەتبارەکە به‌بڕیاری‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ تاوان ڕاگیراون و پاش گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان به‌نوسراوی‌ ڕەسمی‌ ڕەوانەی دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ به‌غداد دەکرێنەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP