قوباد تاڵەبانی: بەبەرپرسانی ئەمریکام وتووە پێویستە پێشمەرگە بگەڕێتەوە کەرکوک

کوردستان 14/09/2020

Alternate Text

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆز و كونسوڵی گشتی ئەمریکا لە عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێکی گرنگ کۆبونەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆز و كونسوڵی گشتی ئەمریکا لە عێراق سەبارەت بە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك کۆبونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك خاڵی سەرەكی ناو كۆبوونەوەكە بووە و قوباد تاڵەبانی لە پەرەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی" جەختم لە هەڵوێستی هەرێم كردەوە لەسەر پێویستیی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ كەركوك".

ئەوەشی خستۆتەڕوو" بۆم ڕوونكردنەوە کە لە دانووستانەکانمان لەگەڵ بەغدا ئەم باسەمان لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی فیدراڵ كردووەتەوە و لە ئێستاشدا هەردوولا تاوتوێی زەمینە و ڕێوشوێنی گونجاو دەكەین بۆ چۆنیەتی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ بنکەی سەربازی کەی وەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا