مەرج و ڕێنماییەکانى وەرگرتنى خويندكاران لە زانکۆکانى هەرێم بڵاوکرایەوە

کوردستان 14/09/2020

Alternate Text

مەرج و ڕێنماییەکانى وەرگرتنى قوتابیان و خويندكاران لە زانکۆکانى هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی  2021-2020 بڵاوکرایەوە.

بەپێی ڕێنمایەکان هەر خوێندكارێک کە فۆرمی وەرگرتن پێشکەش دەکات مەرج نییە وەربگیرێت ، چوونکە وەرگرتن بە پێی چەند بنەمایەکی زانستى لە سەر بنچینەی کێبڕکێی كۆنمره لە نێوان تێکڕای قوتابیان و خوێندکاران دەبێت.

لە بەشێکی دیکەی رێنمایەکاندا ئەوەش هاتووە، ئەو خوێندکارەی كە ساڵانی پێشتر فۆرمی پێشکەش کردووە لە یەکێک لە کۆلێژ و پەیمانگەکانی هەرێم وەرگیراوە و ئەگەر پەیوەندی بە خوێندنەکەی کردبێت یان نەکردبێت مافی نییە جارێکی
تر داواکاری وەرگرتن پێشکەش بکات.

 

تەواوی رێنماییەکان لەم لینکەوە بخوێنەرەوە:

 

http://https//drive.google.com/file/d/18_d30wZb2ah-zabjU14016Ka0Tp8ATwE/view?fbclid=IwAR2T_R6TGKUz5DkE7K-YBe6L6X_C5cYGKxEItM3Z-8-fXbL5WrQDp2-hi8U

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا