وتەکانی مەلا بەختیار، لە میانی بەشداریکردنی لە دیدارێکی تایبەتدا لە
کەناڵی رووداو له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌رای ناوه‌ته‌وه، به جۆرێك لایه‌نگرانی
گۆڕان به تووندی دژی ئه‌م قسانه‌ی وه‌ستاونه‌ته‌وه و بەشێکیشیان دەڵێن" نامانەوێت
بکەوینە قاڵبی جواب دانەوە ، چونکە کاریزما کەس ناتوانێ واقیعەکانی بگۆرێت هەمومان
دەزانین کاک نەوشیروان کێیە".
پێشڕەو رەوف، سکرتیری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆران بە (BMC) رایگەیاند"
نامانەوێت بکەوینە قاڵبی جواب دانەوە ، چونکە کاریزما کەس ناتوانێ واقیعەکانی
بگۆرێت هەمومان دەزانین کاک نەوشیروان کێیە".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەشدانیم لایەنگران و ئەندامانی ئیمە
بە توندوتیژی وەڵام بدەنەوە بەم شیوازەی کە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان ئەبینرێت".
فەرمان مەجید ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی
بزوتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکی تایبەتدا لەسەر هەمان بابەت بە (BMC)راگەیاند" لە ئێستادا ئەو کتێبەی
کە باس دەکرێت بڵاونەکراوەتەوە بێگومان هەر کاتێک بڵاوبکریتەوە بە دڵنیایی
هەڵوێستمان دەبێت، دەشبینین کە قسەکانی نەک بەتەنها لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان
بەڵکو لەسەرجەم چین و توێژ و تەنانەت حیزبەکانی دیکەش بووە بە جیگەی نیگەرانی".
جەختیشیکردەوە، لە کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو
قسانە بەڕاستی دەبینی کە لە سەرجەم شوێنەکان سەرجەم ئەو کەسانەی کە ڕۆژێک ئەو
پیاوەیان ناسیبێت پشتیوانیەکی زۆریان بۆ دەربڕیووە، وە بەراستی وەڵامی ئەو قسانە
بە بەڵگە و دۆکۆمێنت دەبێت لەلایەن ئەو کەسانەی کە لەگەڵ کاک نەوشیروان بوون".
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە دیدارێکی تایبەتدا لە کەناڵی رووداو
باسی کتێبەکەی و چەند
نهێنییەکی ناو کتێبەکەی دەکات لەوانە، كوشتنی ١٢ كه‌س له ئه‌ندامانی ئاڵای شۆڕش-ی
خسته‌پاڵ نه‌وشیروان مسته‌فا، لەسەر ده‌ستگیركردنی خۆیشی، كه ئه‌وكات ئه‌ندامی ده‌سته‌ی
سه‌ركردایه‌تی ئاڵای شۆڕش بووه رایگه‌یاند، "نه‌وشیروان مسته‌فا، بڕیاری
كوشتنی دام، به‌ڵام مام جه‌لال نه‌یهێشت".
هەر لەو بەرنامەیەدا مه‌لا به‌ختیار، باسی چەندین رووداوی مێژووی
دەکات لەوانە لە رووداوێکدا دەڵێت (ن.م) ویستی بەتەقاندنەوەی بەنداوی دەربەندیخان
٤٠٠هەزار کەس بکوژێت.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ، ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌م
چه‌ند مانگه‌ی داهاتووی ئه‌مساڵی په‌سندكرد و پڕۆژه‌كه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و په‌سند بكرێت.
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، گوته‌بێژی حكومه‌تی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا گوتی: له پێناو رێكخستنی پرۆسه‌ی خه‌رجی و ده‌سته‌به‌ركردنی
خه‌رجییه پێویستییه‌كان بۆ سێ مانگی ماوه له ساڵی دارایی عێراق، وه‌ك پابه‌ندییه‌كی
حكومه‌ت به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، حكومه‌ت پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی
په‌سند كرد و ئه‌و پڕۆژه‌یه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات.
گوتیشی: سه‌رۆك وه‌زیران، مسته‌فا كازمی، ئه‌م پڕۆژه یاسایه‌ی بودجه‌ی
به پڕۆژه‌ی بودجه‌یه‌كی كتوپڕ و ساده وه‌سفكردووه و ئامانج لێی رێكخستنی پرۆسه‌ی
قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی له بودجه‌ی ئه‌مساڵ
هه‌بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق، جیاواز ده‌بێت و
پێشكه‌وتووانه ده‌بێت و زۆر له كێشه‌كانی هاووڵاتیان چاره‌سه‌ر ده‌كات و ده‌سته‌به‌ری
ته‌واوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، گوته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌ت
گوتی: له داهاتوویه‌كی نزیكدا گوێمان له ناوی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه به هۆی
دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵییه‌وه، داده‌ماڵرێن و رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه و سه‌باره‌ت
به دۆسیه‌ی تیرۆركردنی هیشام هاشمی، شاره‌زای بواری گرووپه تیرۆریستییه‌كان، له
لێكۆڵینه‌وه‌دا سه‌ره‌داوی باش دهستكهوتوون و خه‌ریكه ناسنامه‌ی بكوژه‌كان
ئاشكرا ده‌بێت.