نەوتی سپی ماڵان دابەشدەکرێت

کوردستان 14/09/2020

Alternate Text

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت لەگەڵ وەزيرى نەوتى عێراق باسیان لە نەوتی سپی ماڵان و چەند بابەتێکی گرنگی دیکە کردووە.

رێبوار تەها، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە پەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی" ئەمڕۆ لە باڵەخانەى ئەنجومەنى نوێنەران وەكو ليژنەى نەوت و وزە ميواندارى ئيحسان عەبدولجەبار، وەزيرى نەوتى عێراقیان كردوە بەمەبەستى گفتوگۆكردن لەبارەى ديد و تێڕوانينەكان لەسەر سياسەتى ئێستاى وەزارەتى نەوتى عێراق و چۆنيەتى مامەڵەكردن لەگەڵ كەيسى نەوت و گاز لەئايندەدا".

ئەوەشی خستۆتەڕوو" سەبارەت بەو پرسيارانەى ڕووبەڕوومان دەكرێتەوە لەبارەى دابەشكردنى نەوتى سپيەوە ، وەزيرى نەوت ڕايگەياند كە لە سەرەتاى مانگى داھاتوودا لە كەركوك دەست دەكرێت بەدابەشكردنى نەوتى سپى بەسەر ھاوڵاتيان".

هەروەها بەشێكى ترى كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆكردن بووە لەسەر ياساى كۆمپانياى نەوتى نيشتمانى و ناردنى بۆ ئەنجومەنى نوێنەران بەمەبەستى ھەمواركردنى.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا