بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و پرۆژە یاسای ئەرک و مافی نەخۆش بخاتە دەنگدانەوە.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوێکدا بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرای کردووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پرۆژە یاسای ئەرک و مافی نەخۆش دەخرێتە دەنگدانەوە.
جەختیلەوەشکردووتەوە، بەشێکی دیکەی کاری کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای لەخۆگرتنی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.