١٢٠ هەزار لەپە ماسی خرانە دەربەندی رانیەوە

کوردستان 15/09/2020

Alternate Text

١٢٠هەزار لەپە ماسی دەخرێنە دەربەندی رانیەوە، و وەزیری کشتوکاڵیش رایدەگەیەنێت، ماسی ناوخۆیی٪٦٠ پێداویستی هەرێم پڕ دەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو  رایگەیاند، ١٢٠هەزار لەپە ماسیان کردووەتە دەربەندی رانیەوە.

روونیشیکردوەتەوە، لە ئێستادا خواست لەسەر ماسی زۆر زیادی کردووە و ماسی ناوخۆییش ٦٠٪ی پێداویستی هاوڵاتیان پڕ دەکاتەوە.

بێگەرد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد، بیرمان لەوەکردووەتەوە، پیشەسازی لەقتونانی ماسی دەست پێبکەین و بۆ ئەم مەبەستەش قسەمان لەگەڵ کەسانی پسپۆڕ و تایبەتمەند کردووە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا