دوای چەند ساڵێک لە پەیوەندی سۆزداری کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس بە ئەڵقەیەکی گرانبەهاوە داوای هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەی کرد.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی تۆپی پێی پرتوگال و یانەی یۆڤانتۆس، ئەڵقەیەکی ئەڵماسی پێشکەش بە جۆرجینا رۆدریگێزی خۆشەویستی کردووە.
ئەو ئەڵقەیەی رۆناڵدۆ پێشکەش بە خۆشەویستەکەی کردووە نرخەکەی ٧٩١هەزار دۆلارە، ئەمەش گرانترین ئەڵقەی هاوسەرگیریە کە یاریزانان پێشکەش بە خۆشەویستەکانیان کردووە بۆ هاوسەرگیریکردنیان.
رۆناڵدۆ و جۆرجینا چەند ساڵێکە لە پەیوەندی خۆشەویستیدان، خاوەنی چوار منداڵن.