خانمە هونەرمەندی بە رەگەز کورد، دیانا کەرەزۆن هاوسەرگیری کرد و وێنە و ڤیدیۆکانی لە سۆشیال میدیا بڵاوبوونەوە.
دیانا کەرەزۆن، کە لە دایکێکی کورد و باوکێکی کوەیتی، لەدایکبووە، دوێنێ هاوسەرگیری لەگەڵ راگەیەندکارێکی عەرەب بە ناوی مەعاز ئەلعەمری، کرد.
ئاهەنگەکەی کەرەزۆن لە ئەردەن بەڕێوەچوو و ستایلێکی کلتوری هەبوو.
پێشبینی دەکرێت بەهۆی ئاهەنگەکەوە لێپرسینەوە لە دیانا کەرەزۆن بکرێت، چونکە لە کاتێکدا ئاهەنگەکەی سازکردووە، کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان قەدەغە کراون.