شۆفێرانی سلێمانی ئاگادار دەکرێنەوە

کوردستان 15/09/2020

Alternate Text

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌مڕۆ به‌دواوه‌ له‌ پێش كاتژمێر (١٢)وه‌ سه‌ردان بكه‌ن، به‌پێَچه‌وانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژی دواتر.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی له‌ ئاگادارییه‌كدا رایگه‌یاند، "ئاگاداری ئه‌و هاوڵاتییانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان، پێویسته‌ له‌مڕۆ به‌دواوه‌ له‌ پێش كاتژمێر (١٢:٠٠)وه‌ سه‌ردان بكه‌ن".

هاتووچۆی سلێمانی روونیشیکردووەتەوە، "ئه‌گه‌ر نا له‌ دوای كاتژمێر (١٢:٠٠)وه‌ هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی نوێ‌ له‌ هاوڵاتییان وه‌رناگیرێت، چونكه‌ ته‌واوبوونی مامه‌ڵه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژی دواتر".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا