به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی
قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر رۆنی ئێرانی‌دا ده‌گرن و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش
داوایه‌ك ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه
هاوبه‌شكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان
له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی قائیمقامیه‌ته‌وه له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر
(١٥٠) ته‌نه‌كه رۆنی (لادن)دا گیراوه كه‌له وڵاتی ئێرانه‌وه هاورده‌كراوه.
ئاشکراشیکرد، هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی رۆنه‌كه
بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه‌به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچونی به‌پێی ستانداری عێراقی
و جیهانی نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی نمونه‌ی رۆنه
ئێرانیه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری ته‌ندروستی سلێمانی كردووه بۆ
پشكنین و وه‌ڵامه‌كه‌ی (به‌پێی ستانداری عێراقی به‌رهه‌م نه‌هێنراوه) دراوه‌ته‌وه.
ئاماژە بەوەشدەکات، به‌پێی رێنماییه‌كانی
بازرگانی عێراق، پێویسته ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌بازاڕه‌كانی وڵات
به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، پێوسته ته‌واوی زانیارییه‌كانی له‌سه‌ر پێكهاته و به‌رواری
دروستكردن و به‌رهه‌مهێنان و به‌سه‌رچونی له لێبڵێكدا له‌سه‌ر ئه‌و ده‌فره‌ی تێیدایه،
خرابێته رو، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه
رێگری له فرۆشتنی ده‌كرێت.
دەشڵێت، ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی
كه‌به‌پێی ستانداری عێراقی و جیهانی به‌رهه‌م نه‌هێنراوه و له‌بازاڕه‌كانی عێراق
و هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر هاوڵایتاندا ساغده‌كرێته‌وه، به‌شێوه‌ی نایاسایی
هاورده كراوه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌رانیشی دروستده‌كات.
سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا
له هاوڵاتیان ده‌كات، ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی كه‌به‌رواری به‌پێی ستانداری عێراقی
و جیهانی نییه، مه‌كڕن و به‌كاری مه‌هێنن، له‌به‌رئه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر پێكهاته
و كاتی به‌رهه‌مهێنان و به‌سه‌رچونی دیارنیه، له‌كاتی ههبونیشیدا له‌رێی ژماره
مۆبایلی (07708677777) لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی
سلێمانی ته‌واوی رۆنه‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی
ده‌كرێته‌وه.