بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە بەیروتی پایتەختی لوبنانی گرتەوە کە لە یەكێک لە شاکارەکانی زەها حەدید روویداوە.
کەناڵی ئەلعەرەبییە بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ئاگر لە باڵەخانەیەک لە بەیروتی پایتەختی لوبنان نزیک لە مێرڤای بەیروت کەوتووەتەوە کە باڵەخانەکە لە دیزاینی دیزاینەری ناسراوی عێراقی زەها حەدیدە، کە هێشتا تەواو نەبووە.
لەدوای ئاگرکەوتنەوەکە، پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە، بەڵام تا ئێستا هۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە.
لەدوای تەقینەوە گەورەکەی مانگی رابردووی بەندەری بەیروت، ئەمە سێیەمین رووداوی ئاگرکەوتنەوەیە بەیروت دەگرێتەوە و بەو هۆیەوە ترس و دڵەراوکێ لە دڵی خەڵکی شارەکدا دروستبووە.