کازمی لەبارەی گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکان هاتە دەنگ

عێراق 15/09/2020

Alternate Text

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت،  ئە گۆڕانکارییە ئیدارییانەی ئەنجامی داون یاسایی و ئیدارین.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی ئەیلول مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەنجامدانی کۆمەڵێک گۆڕانکاری ئیداری نارەزایەتی بەشێک لە هێزە سیاسییەکانی لێکەوتووەتەوە، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، ئەو گۆڕانکاریانەی ئەنجامدراون ئیداری و یاسایین.

روونیشیکردووەتەوە، ئەو کەسانەی گۆڕاون یان ماوەی پۆستەکەیان تەواو بووە یان کاتەکەی بەسەریدا تێپەڕیوە، ئەو کەسانەشی لە شوێنیان دانراونەتەوە یان لەناو هەمان دەزگادا بوون یان پسپۆڕی گونجاویان هەبووە لەگەڵ ئەو پۆستانەی وەریان گرتووە، هاوکات رەچاوی رادەی دەستپاکی و ئەزمون و هاوسەنگی نیشتیمانی کراوە لە وەرگرتنیاندا.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ دووشەممە کازمی نۆ بەرپرسی ئیداری گۆڕی و بڕیارەکەش نارەزایەتی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی لێکەوتەوە.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا