بزوتنەوەی گۆڕان دەنگۆیەک بە "درۆ" دەخاتەوە

کوردستان 15/09/2020

Alternate Text

دوای بڵاوبوونەوەی لە چەند دەزگایەکی راگەیاندن گوایە، ماوەی چەند رۆژێکە عەدنان عوسمان سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەستلەکار کێشانەوەی لە پۆستەکەی پێشکەشکردوە و هۆکارەکەشی بۆ ئەو کێشە و ناکۆکیانە دەگەڕێتەوە کە لەناو بزوتنەوەکەدا سەریان هەڵداوە.

دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان بە (BMC) رایگەیاند، "سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی باس لە دەستلەکارکێشانەوەی عەدنان عوسمان سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان کە هاوکات وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەکە دەکەن دوورە لە راستییەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە کەمێک پێش ئێستا دلێر عەبدولخالق، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، ئێستا، ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان، کۆبونەوەی عەدنان عوسمان سکرتێری جڤاتی نیشتمانی و بەشێک لە رێکخەری ژورەکان و ستافی ژوری رۆژنامەوانی، بۆ گفتوگۆکردنی پلانکاریی میدیایی.

ئەمڕۆ لە بەشێک لە راگەیاندنەکان وا بڵاوکرایەوە، دەستلەکارکێشانەوەی عەدنان عوسمان دەگەڕێتەوە بۆ دەستوەردانی عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی گۆڕان لەکاروبار و دەسەڵاتەکانی جڤاتی نیشتیمانی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا