Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەسرور بارزانی جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکاتەوە

کوردستان

بینراو 23

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق کرد و جەختی لە چارەسەرکردنی بنەڕەتییانەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە لە سەر بنەمای دەستور.

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکی حکومەت، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی پێشوازی لە  جینین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و پەیوەندیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە بەردەوامیی گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کرد و جەختی لە چارەسەرکردنی بنەڕەتییانەی کێشەکان کردەوە لە سەر بنەمای دەستور و لە چوارچێوەی پاراستنی قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هاوڵاتییانی عێراق.

ئەوەش خراوەتەڕو، میکانیزمەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتوی عێراق و زەمینە خۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بۆ شوێنەکانیان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP