" حکومەتی هەرێم لە ئەدای خۆی رازی نییە"

کوردستان 15/09/2020

Alternate Text

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەت لە ئەدای خۆی رازی نییە و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکات.

مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لە میانەی بەرنامەی ئەزمون لە کەناڵی BMC رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی حکومەتی عێراق شایستە داراییەکانی هەرێمی راگرتووە، حکومەتی هەرێم لە ئەدای خۆی رازی نییە.

 

روونیشیکردەوە، وێڕای ئەو قەیرانە دارایی و سیاسیانەی روویان لە هەرێم کردووە و ئەو هەوڵانەی لە سۆشیال میدیا هەیە بۆ لەناوبردنی قەوارەی هەرێم، حکومەت توانیویەتی کارەکانی خۆی بە باشی ئەنجام بدات.

 

بڕیارە پێنجشەممە کاتژمێر (٢١:٠٥)خولەک لەکەناڵی BMC ئەڵقەیەکی نوێی بەرنامەی ئەزمون بە میوانداری مونا قەهوەچی سکرتێری پەرلەمان پێشکەش بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا