لەکاتی مردنی کەسێکی نزیک چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵدا بکرێت؟

تەندروستی 15/09/2020

Alternate Text

 زۆربەی منداڵان بەئاگان لەمردن، هەرچەندە لەچەمکی مردن بەتەواوەتیش تێنەگەن، مردن بابەتێکی بەربڵاوە لەکارتۆن و یارییە ئەلیکترۆنی یەکان، لەوانەیە هەندێک هاوڕێشیان کەسانی ئازیزیان لەدەست دابێت. بەڵام ئەزمون کردنی پرۆسەکە شتێکی جیاوازەو مایەی سەرلێ شێوانە.

 

وەک خێزان ناتوانین منداڵەکانمان لەئازاری لەدەست دانی ئازیزان بپارێزین، بەڵام دەتوانین یارمەتیان بدەین هەست بەسەلامەتی بکەن، بەهەوڵدان بۆدەربڕینی هەست و سۆزەکانیان یارمەتی بنیاتنانی میکانیزمی خۆگونجاندن لەگەڵ کێشە و نسکۆکانی ژیان بدەین.

ئەزمونی لەدەستدانی ئازیزان لەلای منداڵان جیاوازە: پاش لەدەستدانی کەسێکی ئازیز منداڵان لەوانەیە هەندێک جار بگرین و زۆربەخێرایی بگەڕێنەوە سەر یارییەکانیان.

ئەم گۆڕانکارییە خێرایە لەمەزاجی منداڵەکە ئەوە ناگەیەنێت کەخەمبارنییە یە یان پرۆسەکەی تێپەڕاندووە.

منداڵان جیاواز لە گەورەکان خۆیان دەگونجێنن ، یاریکردن بە میکانیزمێکی خۆپارێزی دادەنرێت کە منداڵەکە دەپارێزێت. زۆرئاسایی یە ئەگەر هەست بەخەمۆکی، تاوان، دڵەڕاوکێ،تێکچونی خەویان توڕەبوون بکەن،لەوانەیەهەندێکیان بگەڕێنەوە شێوازی دەڕبڕینی سەرەتایی وەک خۆتەڕکردن، قسەنەکردن، زمان گرتن......هتد.

 

هەندێک رێنمایی گرنگ:

١.هاندانی منداڵان بۆ دەڕبڕینی هەستەکانیان:

زۆر بەسودە یارمەتیان بدەین هەستەکانیان دەڕبڕن لەرێگەی خوێندنەوەی چیرۆک کەبەتایبەتی باس لە مردن دەکات بەشێوەیەکی پەروەردەیی یان لەڕێگەی وێنەکێشان یان سەیرکردنی ئەلبومی وێنەکان....هتد. ئەگەر ئارەزووی باسکردنی کەسە مردووەکەیان کرد ڕێگرییان لێ مەکە.

٢.بەپێی ئاستی تێگەشتنی منداڵەکە رەفتاربکە: قورسە پێشبینی کاردانەوەی منداڵان بکرێت، یاخود ئایا لەچەمکی مردن تێگەشتوون.

زانیاری زۆری پێ مەڵێ تەنها وەڵامی پرسیارەکان بدەرەوە.ئەو منداڵانەی تەمەنیان کەمە درک ناکەن بەوەی مردن شتێکی هەتاهەتایی یە، لەوانەیە وابیربکەنەوە کە کەسی مردووپاش ماوەیەک دەگەڕێتەوە. بەڵام ئەومنداڵانەی لەتەمەنی خوێندنگان ئەزانن گەڕانەوە نی یە دوای مردن هەربۆیە پێویستە وەڵامی پرسیارەکانیان بدرێتەوە.

٣.بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ قسەیان لەگەڵ بکە: گونجاو نییە ڕاستییەکانیان لێ بشارێتەوە یان پێیان بووترێت کەسە مردوەکە رۆشتووە بۆگەشت، چۆتەخەوێکی قوڵەوە ....هتد.

بەکارهێنانی ئەم جۆرە دەستەواژانە دەبێتەمایەی سەرلێشێواندن و بنیاتنانی میکانیزمێکی خۆگونجاندنی کەم وکورت.

 

٤.سەردانکردنی گۆڕستان: بڕیاری سەردانکردن یان نەکردن دەگەڕێتەوەبۆخانەوادەکە خۆیان. گۆڕستان یارمەتی دەرە بۆ دەرخستنی چەمکی نەگەڕانەوەو بێ ئومێد بوون، بەڵام هەندێک لەمنداڵان جارێ ئامادەنین بۆ ئەزمون کردنی ئەو ئازارە. ئەگەرمنداڵەکە بەشداربوو پێویستە ڕوونکردنەوە بدرێت کە گۆڕستان شوێنێکی خەمناکەولەوانەیە خەڵکی بگرین. دەتوانرێت لەڕێگەی دەست بەرداربوونی میزەڵدان لەئاسماندا چەمکی نەگەڕانەوە بێ ئومێدبوون ڕوون بکرێتەوە بۆمنداڵان.

 

٥.باسکردنی ژیانی پاش مردن: دەتوانرێت سود لە چەمکەئایینیەکان وەربگیرێت بۆ ڕوون کردنەوەی بابەتەکەلەگەڵ جەخت کردنەوەلەسەرئەوەی ئازیزانمان پاش مردنیان هەرلەبیرودڵمان دەمێننەوە.

٦.گەڕانەوە سەر ڕۆتینی ژیانی ڕۆژانە: گرنگە منداڵان بگەڕێنەوە سەرڕۆتینی پێشوویان پێش لەدەست دان تاکو منداڵان فێری مانای (بەردەوام بوون لەژیان) بن پاش مردنی ئازیزان. لەوانەیە کاردانەوەکان زۆر توندتربن وپێویست بەیارمەتی کەسانی پسپۆربکات،بەڵام گرنگترین خاڵ دەڕبڕینی خۆشەویستی و تێگەشتنی ئەوباروودۆخەیەکە منداڵان پیا تێدەپەڕن.

 

سەرچاوە/ د. لاڤە دارا، پسپۆڕی نەخۆشییە دەرونییەکان

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا