سەبارەت بە بەستنی پێوەری زیرەک رونکردنەوە دەدرێت

کوردستان 15/09/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی وەزیری كارەبای هەرێم كۆبوونەوەی راوێژكاری وەزارەت بەڕێوەچوو کە تێیدا تیشک خرایە سەر بەستنی پێوەری زیرەك.

كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا کە سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی راوێژكاری وەزارەتی كردوو لەو كۆبوونەوەیەدا بەووردی باس لە هەنگاوەكانی چاكسازیی و گیروگرفتەكانی دابەشكردنی كارەبا كرا.

وەزیری كارەبا سەبارەت بە جێبەجێكردنی پرۆژەكانی كارەبا ئاشکرایکرد، وەزارەتی كارەبا لە هەنگاوەكانی چاكسازیی سەركەوتوو بووەو بۆ پرۆژەی تۆڕی زیرەكیش تا ئێستا توانراوە 290 هەزار و 408 پێوەری كارەبا لەسەنتەری شارەكان ببەسترێت.

 

دەقی کۆبوونەوەکەی وەزارەتی کارەبا:

 

كۆبوونەوەی راوێژكاری وەزارەت بەڕێوەچوو


وەزیری كارەبا: زیاتر لە 408 هەزار پێوەری زیرەك بەستراوەو بۆ بەتایبەتكردنی دابەشكردنی كارەباش هەنگاوی گرنك نراوە


ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی راوێژكاری وەزارەتی كردوو لەو كۆبوونەوەیەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت ئامادەیبوون بەووردی باس لە هەنگاوەكانی چاكسازیی و گیروگرفتەكانی دابەشكردنی كارەبا كرا، وەزیری كارەبا لەنزیكەوە گوێبستی كارەكانی پرۆژەی تۆڕی زیرەك و جێبەجێكردنی پرۆژەكانی كارەبا بوو لەمبارەیەوە وتی: وەزارەتی كارەبا لە هەنگاوەكانی چاكسازیی سەركەوتوو بووەو بۆ پرۆژەی تۆڕی زیرەكیش تا ئێستا توانراوە 290 هەزار و 408 پێوەری كارەبا لەسەنتەری شارەكان ببەسترێت، سەبارەت بە جێبەجێكردنی پرۆسەی بەتایبەتكردن.

 

ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا ئاماژەی بەوە كرد پرۆسەی بەتایبەتكردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا هەنگاوی باشی بۆ نراوەو لەنزیكەوە بەدواداچوونی وورد بۆ ئەم پرۆسە گرنگەی وەزارەت دەكەم تاوەكو بەشێوەیەكی زانستی و رێكوپێك لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان و كەرتی كارەبادا بێت و ببێتە هۆی كەمكردنەوەی رێژەی لە 40%ی بەفیرۆدانی كارەبا، بەتایبەتكردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا هەنگاوێكی گرنگ و پێویستە بۆ چارەسەركردنی یەكجارەكی كێشەی كارەبا.

 

لەتەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا وەزیری كارەبا داوای لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشكردنی كارەبای پارێزگاكان كرد دەست بەهەڵمەتی بڕینی سەرپێچیەكان بكەنەوەو خۆیان بۆ وەزری زستان ئامادە بكەن، هاوكات لەپێناو خێراكردنی كارەكان و كەمكردنەوەی رۆتین وەزیری كارەبا دەسەڵاتی تەواویی دا بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشكردنی كارەبای پارێزگاگان بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانەی كە لەسەر رێژەی داهاتی خۆیان ئەنجامی دەدەن، لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا سوپاسی فەرمانبەرانی كارەبای كرد كە سەرەڕای كۆرۆنا و قەیرانی دارایی توانرا دۆخی كارەبا بەرەو باشتر ببرێت و لە ئێستادا لەهەموو سێكتەرەكان كاری جیددی و گرنگ ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی ژێرخانی كارەبا بەهێز بكرێت و رەوشی كارەبا روو لەباشی بكات .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا