دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا لێدوانێك بە ناوی بریكاری وەزارەتی
ناوخۆ لەسەر پرسی دەوامی فەرمانبەران بڵاوکرایەوە نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی
هەرێمی كوردستان رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا لێدوانێك بە ناوی بریكاری وەزارەتی ناوخۆ لەسەر
پرسی دەوامی فەرمانبەران بڵاوکرایەوە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی
حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە، " لەبەر هەستیاری
دۆخەكە لێكۆڵینەوەمان لەم بابەتە كردووە و بۆمان دەركەوتووە كە بریكاری وەزارەتی
ناوخۆ، بە هیچ شێوەیەك هیچ لێدوانێكی وای نەداوە".
لە رونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە "بریكاری وەزارتی ناوخۆ، وەكو هەموو
ئەندامانی تیمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كابینەی نۆیەم پابەندە بە
جێبەجێكردنی دید و سیاسەتی حیزبەكەی لە چوارچێوەی كارنامەی پەسەندكراوی كابینەی
نۆیەمی حكومەتی ھەرێم كە پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان یەكێك لە ئەولەویاتەكانمانە".
دەقی
رونکردنەوەکە نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران:
روونکردنەوەیەك بۆ رای گشتی:
لە ماوەی رابردوودا لێدوانێک
بە ناوی بەڕێز بریکاری وەزارەتی ناوخۆ لەسەر پرسی دەوامی فەرمانبەران لە هەندێک
کەناڵی میدیایی بڵاو بوویەوە. لەبەر هەستیاری دۆخەکە لێکۆڵینەوەمان لەم بابەتە
کردووە و بۆمان دەرکەوتووە کە بریکاری وەزارەتی ناوخۆ، وەکو خۆشی دەڵێت؛ بە هیچ
شێوەیەک هیچ لێدوانێکی نەداوە، لەسەر پرسی دەوام.
بریکاری وەزارتی ناوخۆ، وەکو
هەموو ئەندامانی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کابینەی نۆیەم پابەندە بە
جێبەجێکردنی دید و سیاسەتی حیزبەکەی لە چوارچێوەی کارنامەی پەسەندکراوی کابینەی
نۆیەمی حكومەتی ھەرێم کە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان یەکێک لە ئەولەویاتەكانمانە.
نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی
وەزیران