وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای گه‌یشتنی كاروانێكی
هاوكاری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رایگەیاند، "
پێویستییه‌كی زۆریان به‌هاوكارییه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه".
دوای گه‌یشتنی كاروانێكی هاوكاری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی
پێشمه‌رگه شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە
لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، " پێشمه‌رگه پێویستییه‌كی زۆری به به‌رده‌وامی
هاوكارییه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه".
ئەوەشی خستەڕوو،" پێشمه‌رگه شانبه‌شانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی
رۆلیكی گه‌وره‌ی له شكاندنی هه‌یبه‌تی داعش گێڕا، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
پێویستیی زۆریان به به‌رده‌وامی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی
هه‌یه".
جەختیشیکردەوە، " هیوادارین به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هاوبه‌ش له دژی داعش ئه‌نجام
بده‌ین".