هەنجیر چەندین سودی سەرسوڕهێنەری هەیە و چارەسەری چەندین
نەخۆشی دەکات لەوانەش:
١- دەبێتە هۆی نەهێشتنی کۆڵسترۆڵ : پیکتین و ڕیشاڵ کە لە هەنجیردا هەن توانای نەهێشتنی
کۆڵسترۆلیان هەیە خواردنی هەنجیر بەباشی دەبێتە هۆی ئاسایی کردنەوەی ڕێژەی
کۆڵسترۆڵ.
٢- دەت پارێزێت لە شێرپەنجە: هەنجیر لە (counmarin))کۆونمارین
پێک هاتووە دەبیتە هۆی نەهێشتنی شێرپەنجەی پرۆستات.
٣- دڵ دەپارێزێت لە جەڵدەو هەروەها پەستانی خوین کەم دەکاتەوە: بەهۆی
ئەوەی پێکهاتەی ئۆمیگا٣ و ئۆمیگا ٦ وترشی ئەسیدو پۆتاسوێمی تێدایە دەبێتە هۆی
پاراستنت لە پەستانی خوێن و جەڵدەی دڵ.
٤- یارمەتی بەهێزکردنی یادگە دەدات: خواردنی هەنجیر یارمەتی نەهێشتنی بێتاقەتی و کەمخوێنی دەدات هەروەها دەبێتە هۆی بەهێزکردنی یادگەش.
٥- دەبێتە هۆی نەهێشتنی قەبزی: ئەگەر کێشەی قەبزیت هەبوو ئەوا بەخواردنی هەنجیر دەتوانی خۆت رزگار بکەیت لەو کێشەیە.
٦- دەبێتە هۆی چاکردنەوەی مایەسیری: هەنجیر کاریگەرترین دەرمانە بۆ نەخۆشی مایەسیری خواردنی هەنجیر رۆژانە یارمەتی نەهێشتنی
مایەسیری دەدات.
٧- پێست پاک دەکاتەوە لە زیپکە: هەنجیر بڕێکی باش ئاو لەپێکهاتەکەیدا هەیە هەروەها یارمەتی پاککردنەوەی پێست دەدات. پێست دەپارێزێت لە کێشەکانی وەک دومەڵ.