لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران پرۆژە یاسای بودجەی عێراق تاووتوێ دەکرێت.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٦ ئه‌یلوولی ٢٠٢٠، به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی به رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بەرێوەدەچێت.
روونیشیکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پوخته‌ی رێره‌وی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به بوودجه و وزه، پوخته‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢١ عێراقی فیدراڵ تاووتوێ دەکرێت.
هاوکات بڕیارە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکە تایبەت بێت بە خستنه‌ڕووی بابه‌تی داڕشتنی بنه‌ما ستراتیژییه‌كانی گشتیی بوودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵه‌كانی ٢٠٢١-٢٠٢٣