سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرای دەکات کە شەش بەرپرسی گەورەی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکراون و رەوانەی دادگا دەکرێن.
کەناڵی ئەلعەرەبییە، لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەحمەد ساعدی بەڕێوبەری دەستەی خانەنشینی و پێنج بەرپرسی دیکە لە شاری بەغداد بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە گەندەڵی دەستگیرکراون.
روونیشیکردووەتەوە، دەستگیرکردنەکە لە چوارچێوەی کاری ئەو لیژنەیەیە کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ رووبەڕبوونەوەی گەندەڵی پێکی هێناوە.