مەترسییەکانی نەخۆشی کۆرۆنا لەسەر کەسانی قەڵەو

تەندروستی 16/09/2020

Alternate Text

قەڵەوی نەخۆشیەکی درێژخایەنە و هۆکارێکە بۆ توشبون بەچەندین نەخۆشی مەترسیداری دیکەی وەکو شەکرە، بەرزبونەوەی فشاری خوێن، نەخۆشیەکانی دڵ، بەرزبونەوەی چەوری خوێن، پەککەوتەنی گورچیلە و هەندێک جۆری شێرپەنجە.

لەگەڵ هاتنی پەتای جیهانی کۆڤید -١٩ ئەوانەی قەڵەون زیاتر لەوانەی کێشیان ئاساییە دووچاری ئەم نەخۆشیە دەبنەوە وە لەکاتی گرتنی ئەم پەتایە مەترسی زۆرتریان لەسەرە و ئەگەری دروستبونی ماکی نەخۆشیەکەیان زیاترە لەبەر ئەم هۆکارانە:

١- قەڵەوەکان ئەگەری زیاتریان هەیە کە پەتای کۆرۆنا بەتوندی بگرن.
٢- ریژەی خەواندن لەنەخۆشخانە و مردنیان زیاترە لەکەسانی ئاسایی.
٣- ئەو قەڵەوانەی کەلەنەخۆشخانە دەخوێنرێن نەخۆشیەکەیان توندترە و پێوستی زیاتریان بەئوکسجین و ئامێری هەناسەدانی دەستکرد هەیە.
٤- دانانی نەخۆشی قەڵەو لەسەر سکی بۆ باشترکردنی رێژەی ئوکسجین لەخوێنی کارێکی ئەستەمە یان مەحاڵە ئەمەش کاریگەری خەراپی دەبێ لەسەر چارەسەرکرنی حاڵەتەکە.
٥- خوێن مەیین یەکێکی ترە لەماک و مەترسیەکانی نەخۆشی کۆرۆنا بەتایبەتی لە قەڵەوەکان ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبونی جەڵتە و زیادکردنی ئەگەری مردن.

سەرچاوە/ دکتۆر رێباز

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا