پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق ئاشکرا کرا

ئابوری 16/09/2020

Alternate Text

پەرلەمانتارێکی کورد رایدەگەیەنێت پشکی کورد لە بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق زیادتر لە دوانزدە ترلیۆن دینارە.

 

ئەحمەدی حاجی رەشید پەرلەمانتاری عێراق بڵاویکردووەتەوە، کورد رێژەی ١٢، ٦٧٪ی بەشە بودجەی عێراقی بەردەکەوێت کە دەکاتە یازدە ترلیۆن زیاتر لە نەوەد و سێ ملیار (١١،٣) ترلیۆن دینار.

 

روونیشیکردووەتەوە، بودجەی هەرێم گەشەی پارێزگاکان و پترۆ دۆلار و ئاوەدانکردنەوەی پاریزگاکان بە قەرزی بیانی و موچەی پێشمەرگە و خەرجیە بەکاربەرەکانی گوێزانەوەی نەوتی خاوی بۆ زیاد دەکرێت.

 

ئاشکراشی کردووە، بە کۆی ئەو زیادکراوانەی دێتە سەری بەشە بودجەی هەرێم دەکاتە دوازدە ترلیۆن زیادتر لە دووسەد ملیار دینار.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا