ژنێکی ئەردەنی بەهۆی بوونی کێشە لەناونانی منداڵەکانی بەناوی دوو کەسایەتی کارتۆنییەوە داوای جیابوونەوە لە هاوسەرەکەی دەکات.
بەشێک لە سۆشیال میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردووەتەوە، خێزانێکی ئەردەنی دوو منداڵی دووانەیان بووە، پیاوەکە ویستوویەتی ناویان بنێت عەبسی و نامیق، بەڵام هاوسەرەکەی رازی نەبووە.
کێشەی ئەو دوو هاوسەرە هێندە گەورە بووە ژنەکە لەدادگا داوای جیابوونەوەی کردووە.
ژنەکە وتوویەتی، من نۆ مانگ منداڵەکانم لە سکمدا هەڵگرتووە ناکرێت مافی ئەوەم نەبێت ناوەکانیان بە دڵی من نەبێت.