بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە بەشێک لە هاندەرانی یانە ئەڵمانییەکان بگەڕێنەوە یاریگاکان.
بە گوێرەی چەند زانیارییەک کە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، لە هەفتەی داهاتووەوە هاندەرانی یانە ئەڵمانییەکان دەگەڕێنەوە ناو یاریگاکان.
بە گوێرەی زانیاریەکان، بڕیارە ٢٠٪ی هاندەران بگەڕێنەوە بۆ سەیری یارییەکان و ئەوەش بە رێککارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی داهاتوو یارییەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی ئەڵمانیا دەست پێدەکەن.