وتەبێژی تەندروستی هەڵەبجە، رایدەگەیەنێت، ئامارەکانی کۆرۆنا لە هەڵکشانە و ٥٠٪ی پشکنینی کۆرۆنا لە پارێزگاکە پۆزەتیڤ دەردەچێت.
شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی هەڵەبجە بڵاویکردووەتەوە، ئامارەکانی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە روو لەبەرزبوونەوەیە و لە کۆی ئەو پشکنینانەی ئەنجام دەدرێن ٥٠٪ی پۆزەتیڤ دەردەچن.
ئاشکراشی کردووە، لەکۆی گشتی ۳٦۱۹ پشکنین ۱۲٨۳ حاڵەتی توشبوون بەڤایرۆسەکە تۆمارکراون.
ئاشکراشی کردووە، لەئێستادا ۳٤ نەخۆش لەنەخۆشخانەی وەفا داخڵ کراون ۲٤کەس لە نەخۆشەکان لەسەر ئۆکسجینن چوار کەسیان لە بەشی چاودێری وردن ولەسەرئامێری هەناسەدانی دەستکردن