سەرچاوەیەکی نزیک لە خێزانە کوژراوە کوردەکەی شاری بەغداد رایدەگەیەنێت، خێزانەکە سەرنەبڕدراون و دەستدرێژیش نەکراوەتە سەر هیچ کەسێکیان.
سەرچاوەیەکی نزیک لە خێزانە کوردەکەی شاری بەغداد بە BMC راگەیاند، ئەو هەواڵانەی لە بەشێک لە راگەیەندنەکان بڵاوکراوەتەوە، دوورن لە راستییەوە، ئەو خێزانەی شەوی رابردوو لە ناوچەی مەنسورییەی بەغداد لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژران کران، نە سەربڕدراون و نە دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر.
روونیشیکردەوە، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان یان خنکێنراون یان بە چەقۆ هێرش کراوەتە سەریان، بەڵام شوێنەواری سەربڕینیان پێوە نەبووە.
ئاشکراشی کرد، لێکۆڵینەوەکان لە پزیشکی دادی بەغداد و توێکاری تەرمەکان بەردەوامن و دوای تەواوبوونی رێککارەکان دەیانگەڕێننەوە شاری سلێمانی.