قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی قەدەغەکراو پێشانگەیەک لە سلێمانی دادەخات.
قائیمقامەیتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی هەبون و فرۆشتنی دەرمانی قەدەغەکراو له پێشانگەكه‌یدا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ته‌ندروستی قائیمقامیه‌ته‌وه پێشانگای ستایش لە بازاڕی کاسۆمۆڵی شاری سلێمانی داخرا.
روونیشیکردووەتەوە، ئه‌و دەرمانانەی پێشانگای ستایش به كڕیاره‌كانی فرۆشتوه، پێویستی به پزیشكی پسپۆڕ و رێنمایی ده‌رمانساز هه‌یه، چونكه هه‌ڵه به‌كارهێنانی زیان به ته‌ندروستی ئه‌وكه‌سه ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌كاریده‌هێنن.
ئاشکراشی کردووە، ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ زیاد كردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش و سپیكردنه‌وه‌ی پێست و به‌هێزبونی جه‌سته له پێشانگاكاندا به هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، دوره له‌راستیه‌وه، ئه‌و پێكهاته‌ی ده‌رمانه‌كانی لێدروستكراوه زیانی بۆسه‌ر جه‌سته و ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌رانی هه‌یه.