هەولێر: دەست بەسەر ژمارەیەک چەکی بێ مۆڵەت و بڕێک ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت

کوردستان 16/09/2020

Alternate Text

بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان  دەستگیرکردنی دوو کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەکی بێ مۆڵەت  لە شاری رادەگەیەنێت .

بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویکردووەتەوە، لە ئۆزال سیتی لە شاری هەولێر دوو کەسیان بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەکی بێ مۆڵەت دەستگیرکردووە.

روونیشیکردووەتەوە، لەکاتی دەستگیرکردنەکەدا بڕی پێنج کیلۆ لە ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی کریستاڵ حەشیش و حەپی بێهۆشکەر، و ١٥٠ پارچە چەکی بێ مۆڵەت دەست بەسەردا گیراوە.

لە ئێستادا تۆمەتبارەکان دراونەتە دادگا و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامی هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا