وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت تا ئێستا زیادتر لە ٣٠٠هەزار حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوارهەزار و ٣٥٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
روونیشیکردووەتەوە، سێ هەزار و ٨٩٥ کەس چاکبوونەتەوە و٨٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا کۆی ژمارەی توشبوان لە عێراق گەیشتووەتە ٣٠٣هەزار و ٥٩ حاڵەت.