بۆ
گەڕاندنەوەی مافەکانیان بەشێک لە خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند گردبوونەوە.
لە به‌رده‌م گوندی ئه‌ڵمانی، بۆ
گەڕاندنەوەی مافەکانیان ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی پشكی بازرگانیان له پڕۆژه‌ی
چاڤی لاند كڕیوه، گردبوونه‌وه و داوایان دەکرد مافەکانیان بۆ بگەڕێنرێتەوە.
هاوکات بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی کە بەشداربوون لە گردبوونەوەکە
ئاماژەیان بۆ ئەوە دەکرد، چه‌ند كه‌سێك په‌لاماری خاوه‌ن پشكه‌كانیان داوه.
ئەمە لە کاتێکدایە کەمێک پێش ئێستا پەیامنێری (BMC)پێی راگەیاندین کە بەشداربوانی گردبوونەوەکە بڵاوەیان پێکراوە و
لە شوێنی گردبوونەوەکە نەماون.