سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى
كوردستان كرد.
پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان،
پێشوازى له قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان كرد، بەپێی
راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە مستەفا سەید قادر
و جەعفەر شێخ مستەفا جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى کۆبوونەوەکە بوون.
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران باسی لە ئەنجامی سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ بەغداد کرد و دوایین
بەرەوپێشچوونەکانی خستەڕوو.
بەپێی راگەیەنراوەکە دۆخی سیاسی و ئابووری و هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى
په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه لە كۆبوونه‌وه‌كەدا تاوتوێکرا.