بکوژی خێزانە کوردەکە رادەستی بەغداد کرایەوە

کوردستان 17/09/2020

Alternate Text

درەنگانی شەوی رابردوو بکوژی ئەو خێزانە کوردەی لە شاری هەولێر دەستگیرکرا رادەستی بەغداد کرایەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، درەنگانی شەوی رابردوو، هێزێکی ئەمنی لەبەغدادەوە بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتوونەتە شاری هەولێر و دوای وەرگرتنەوەی بکوژی خێزانە کوردەکە گەڕاونەتەوە شاری بەغداد.

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، بکوژی خێزانە کوردە سێ کەسییە، دوای ئەوەی لە شاری بەغداد هەڵات، لەلایەن دەزگای دژە تیرۆری هەرێمەوە لە هەولێر دەستگیرکرا.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا