بەبێ کەفیل سولفە دەدرێت بەم توێژە

ئابوری 17/09/2020

Alternate Text

بانکی رافیدەین بڕیاریداوە سولفەی بێ کەفیل بە فەرمانبەرانی حکومەت بدات.

بانکی رافیدەین لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، بڕیاریانداوە سولفەیەکی ٢٥ملیۆن دیناری بە فەرمانبەرانی حکومەت بدات بێ ئەوەی پێویست بە کەفیل بکات.

روونیشیکردووەتەوە، ئەو کەسەی سولفەکە وەردەگرێت، مەرجە فەرمانبەری حکومەت بێت، موچەکەی لە بانکەکەیان لە رێگەی ماستەر کارتەوە وەربگرێت.

ئاشکراشی کردووە، سولفەکە بە شێوەی بەش بەش لە ماوەی هەفتەیەکدا دەدرێت بە کەسی داواکار.

بەهۆی ئەوەی بانکەکە هیچ لقێکی لە هەرێمی کوردستان نییە، فەرمانبەرانی هەرێم ناتوانن لە خزمەتگوزارییەکانی بانکەکە سوودمەند ببن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا