بە تۆمەتی بەهەدەردانی نەوتی سپی ٢١ کەس دەستگیر دەکرێن

کوردستان 17/09/2020

Alternate Text

بە تۆمەتی بەهەدەردانی نەوتی سپی لە شارەکە  بڕیاری دەستگیرکردن٢١ کرێکاری پاڵاوگەی نەوتی کەرکوک دەرچوو.

 دەستەی دەستپاکی عێراق لە نوسراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٢١ کەس دەرکردووە، کە لە پاڵاوگەی باکوری کەرکوک کاریان کردووە.

روونیشیکردووەتەوە، ئەو کەسانە کارەکانیان پشتگوێ خستووە و بەو هۆیەوە بڕی ٣٧٠هەزار لیتر نەوتی سپی پاڵاوگەکە بەفیڕۆ چووە.

ئاشکراشی کردووە، لەدوای بەدواداچون و لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، بەشێکی بۆرییەکانی پاڵاوگەکە کون بوون و نەوتیان لێچووە بەو هۆیەشەوە ئەو بڕە زۆرەی نەوت بەفیڕۆ چووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا