دوای ئەوەی تەرمی خێزانە کوردەکە گەیەندرایەوە شاری سلێمانی هێشتا خوێنیان لێدەچۆڕێت.
بە گوێرەی ئەو وێنانەی پەیامنێری BMC لە شوێنی شوشتنی تەرمی خێزانە کوردە سێ کەسییەکە تۆماری کردوون، تەرمی ئەو خێزانە سێ کەسییەی لە شاری بەغداد کوژران هێشتا خوێنی لێدەچۆڕێت.
شەوی سێشەممە ١٥ی ئەیلول خێزانێکی کوردی سێ کەسی لە ناوچەی مەنسورییەی بەغداد لەماڵەکەی خۆیاندا کوژران.
بە گوێرەی دانپێدانانی تۆمەتباری رووداوەکە تەنها بۆ بەدەستهێنانی بڕێک پارە ئەو تاوانەی ئەنجامداوە.