کاردانەوەی ژنێکی سعودی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەرقاڵکردووە، کاتێک هاوسەرەکەی بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی دیکە دەکات.
ژنە سعودییەکە ناوی شوق ئەلدوینییە، و خاوەنی دوو منداڵە، بەبۆنەی هاوسەرگیریکردنی هاوسەرەکەی لەگەڵ ژنێکی دیکە لە ماڵەکەی خۆیدا ئاهەنگێکی ئەنجامداوە و پیرۆزبایی لە هاوسەرەکەی کردووە.
ژنە سعودییەکە گرتە ڤیدیۆی ئاهەنگە خێزانییەکەی لە تویتەر بڵاوکردووەتەوە و ئەمەش کاردانەوەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە.